جۆن کیری: پلانی روبەروبونەوەی داعش سەرکەوتوو بووە
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: جۆن کیری دەڵێت پلانی روبەروبونەوەی داعش سەرکەوتوو بووە. لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە گروپی تیرۆریستیی داعش جەنگی لە دژی شارستانی راگەیاندووەو ھەوڵی داوە بەتەواوی نەخشەی خۆرھەڵاتی ناوەراست بگۆرێت. کیری وتوشیەتی داعش لەماوەی ساڵی داھاتودا لە خۆرھەڵاتی ناوەراست لەناو دەبرێن. کیری لەو کۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەدا ئاماژەی بەوەشکردووە رێگەچارەی سیاسی تاکە رێگەیە بۆ رزگاربوون لە قەیرانی سوریاو رێگەچارەی سەربازی ھۆکارێک بووە بۆ درێژکردنەوەی ئەو قەیرانەو پشتیوانی خۆشی بۆ وتووێژەکانی ئاشتی لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان دوپاتکردۆتەوە.
٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٤٨
News ID: 803096
جۆن کیری دەڵێت پلانی روبەروبونەوەی داعش سەرکەوتوو بووە